PM:02:48:20/04/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی هەرێم لەبەردەم دەزگای شەهیدان لە بەغدا گردبوونەوە و داوا دەکەن رووفاتی کەسوکارەکانیان بۆ بدۆزرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، تارق مەندەلاوی، سەرۆکی بەشی یاسا لە دەزگای شەهیدانی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، گوێیان لە داواکارییەکانیان گرتووە و هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ دۆزینەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان.
هاوکات ئەنفال لەلایەن پێنج وڵاتەوە بە جینۆساید ناسراوە و توێژەران پێیان وایە،
دەکرێت کاری زیاتر بکرێت بۆئەوەی ژمارەیەکی زیاتر وڵات وەکو جینۆساید دان بە تاوانەکەدا
بنێن و هەروەها پەرلەمانی عێراق
لە ساڵی ٢٠٠٨دا، ئەنفالی وەکو جینۆساید ناساند.