سەردێڕ:

وەزیری تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارنەکراوە

PM:01:45:20/04/2025

3628 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی کوشندەیە و رێژەی مردنی ٦٠٪ هەروەها وتیشی، هیچ حاڵەتێک لە هەرێم تۆمار نەکراوە و رێکاریشیان گرتووەتەوە بەر بۆ روونەدانی هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم سەبارەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیانن رۆژانە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن، بەڵام ئەوەی لەعێراق هەیە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی گومان لێکراو هەیە، کە بەداخەوە گیانلە‌دەستدانیش هەبووە و وتیشی، "بۆیە لێرەوە بەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک دەڵێین ئێمە ئامادەین هاوکارییان بکەین، چ بەپشکنین یان پێشوازیی لەنەخۆشەکان، یان چارەکردنیان".

هاوکات نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا ١٤ حاڵەتیان تۆمارکردووە و چواریان لە کەرکوک بووە و دووانیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی مەترسیدارە کە لەلایەن ئاژەڵە تووشبووەکانەوە یان گۆشتەکانیانەوە، یان لە رێگەی جۆرە مێروویەکەوە کە لە ئاژەڵادا هەیە و پێی دەوترێت (گەنە) دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڤایرۆسەکە لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە بڵاو بووەتەوە و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت.













گەلەری