سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئەوانەى کارتى بایۆمێتریان وەرنەگرتووەتەوە دەتوانن سەردانمان بکەن

AM:10:12:20/04/2025

1108 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ دەرهێنان و چارەسەرکردنى کارتی بایۆمێتری و کێشەکانى وەک پەنجەمۆر.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوکات لە ٢٥ـی مانگی رابردووەوە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بنکەکانى کردووەتەوە بەڕووى ئەو هاوڵاتیانەى کە بە نیازی دەرهێنان و نوێکردنەوەى کارتى بایۆمێتری دەنگدانن و دەڵێت ماوەى مانگێک بەردەوام دەبێت.

کۆمسیۆن دەڵێت، ١٧٣ بنکەیان بۆ پرۆسەکە تەرخان کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ئەو کەسانەی لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ن مافی دەنگدانیان هەیە دەتوانن کارتى بایۆمێتری دەربهێنن

کۆمسیۆن دەشڵێت، ئەو کەسانەی کە پەنجەمۆریان نەیخوێندووەتەوە، لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەتریان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن ئێستا سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

باسی لەوەشکردووە، بنکەکانی کۆمسیۆن رۆژانە لە کاتژمێر هەشتەوە هەتاکوو دووی پاشنیوەڕۆ لە رۆژانی یەکشەممە هەتاکو پێنجشەممە بە رووی ئەو کەسانەدا کراوەتەوە و دەتوانن سەردانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.













گەلەری