AM:09:45:20/04/2025
16780 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری دەستپێکرد، بەڵام تا ئێستا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچەى رادەستی بەغدا نەکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لیستی مووچەی ئەم مانگە گۆڕانکاری زۆری تێدانەکراوە و بەشێوەی پەیرۆڵ ئامادەیە بەڵام تا ئێستا رادەستی بەغدا نەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەبوو وەزارەتی
دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر هەموو ١٠ـی مانگێک لیستی مووچە ئامادە بکات و رادەستی بەغدای
بکات، بەڵام ١٠ رۆژی بەسەردا تێپەڕیووە و تا ئێستا لیستەکە رادەست نەکراوە.