سەردێڕ:

پڕۆژەی روناکی بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە ترسی لای هاوڵاتیانی هەرێم دروستکردووە

AM:09:34:20/04/2025

1456 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی سەباحى حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە، پڕۆژەی روناکی بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە ترسی لە دڵی هاوڵاتیاندا دروستکردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەشکردووە، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم وتوویەتی، نرخی کیلۆواتێک بە ٨٠ دینار دیاریکراوە، بەڵام دەگاتە ١٥٠ دینار و هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاری دا پرۆژەی روناکی جێبەجێبکات، بەڵام بەهۆى گرانیەکەیەوە هاوڵاتیان رەتیدەکەنەوە و دەڵێن بەهۆى زۆری نرخەکەیەوە ناتوانن وەک پێویست بەکاریبهێنن.













گەلەری