سەردێڕ:

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە

AM:08:42:20/04/2025

8096 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠ـی نیسان کارگەکانی سنووری عەربەت کارەبایان نابێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی جێبەجێکردنی کاری سیم کێشی پڕۆژەی گۆڕینی بەشێک لە هێڵی ١٣٢ کەی ڤی هێڵی (دەربەندیخان - باشور) (دەربەندیخان - ئەزمەڕ) کارەبایان نابێت.

هاوکات وتی، ئەم ئاگادارییە بۆ کارگەکانی سنووری عەربەت و مەیدانی دارفرۆشان و گوندەکانی دەمرکان و یەخیماڵی و یەکماڵەیە، کە دەکەونە سەر فیدەری ٩٠.

 













گەلەری