سەردێڕ:

خوێندنی باڵا کاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی ئاشکراکرد

AM:12:02:20/04/2025

1980 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خوازیارانی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێم تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەكان رادەگەیەنن.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە تێیدا هاتووە، سێ هەزار و ٥٧٦ خوازیار بەشداریان لە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی كرد لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست لە ١٤ سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە.

لە كۆتایشدا باسی لەوەکرد، بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەكان رابگەیەندرێت و پڕۆسەی ناونووسین و پێشكەشكردنیش بۆ خولەكان ئەنجامدەدرێت.













گەلەری