سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، پرۆژەی (هەژماری من) زۆر گرنگە و پرۆسەی تەوتینیش ئەوە نییە كە خەڵك تێیگەیشتوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، خەڵك بە هەڵە لە تەوتین تێگەیشتوون، وا دەزانن لە بەغداوە راستەوخۆ پارە دەچێتە گیرفانیان، بەڵام ئەمە وا نییە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "لەگەڵ تیمی (هەژماری من) دانیشتین و پرۆژەكەمان زۆر پێ باش بوو،
هەندێ تێبینیمان هەبوو و پێمان باشە لەو پرۆژەیەدا جێبەجێ بكرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پرۆژەیە هێندە پێشكەوتووە،
ئەمریكییەكانیش و لایەنی دیكە پاڵپشتیی دەكەن، چونكە ئەمە بەبانكیكردنی ژیانی
خەڵكە، پرۆسەیەكە بۆ خزمەتی خەڵك، جا هەر ناوێكی هەبێت.
بافڵ
تاڵەبانی لەبارەی گفتوگۆكانی یەكێتیی و پارتی دەڵێت، پێشكەوتنی باش بەدی هاتووە و
لەسەر پرەنسیب و بنەما و ستراتیجەكان گەیشتوونەتە رێككەوتن.