سەرۆکی ئۆکرانیا، تانەی لە بڕیاری راگەیاندنی ئاگربەستەکەی روسیا دا و وتی، روسیا لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی بەردەوامن و سەرۆکی روسیاش یاری بە ژیانی مرۆڤەکان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەستی کاتیی لەلایەن ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا نوسیویەتی، سەرۆکی روسیا یاری بە ژیانی مرۆڤەکان دەکات.
وتیشی،
تا ئێستا لە ئۆکرانیا بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی روسیا زەنگی ئاگەدارکردنەوە
لێ دەدرێت.
ئاماژەی
بەوەکرد، بەرپەرچدانەوەی درۆنەکانی روسیا لە ئەسمانی ئۆكرانیا، رووی راستەقینەی
ئەو وڵاتە لە بەرانبەر جەژنی ههستانهوه - رابوون (قیامە) و ژیانی هاووڵاتییان
پیشان دەدات.
باسی
لەوەشکرد، ئەمڕۆ هێزەکانمان لە ناوچەکانی کورسەکی سەر بە روسیا لە
ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام بوونە، هاوکات لە ناوچەی بیلگۆردۆ سەربازەکانمان
پێشرەوییان کردووە.
سەرۆکی
ئۆكرانیا ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر روسیا بە راستی نیازی وایە جەنگەکە بەبێ مەرج رابگرێت،
ئەوە ئەوانیش پابەندی ئاگربەستەکە دەبن. هاوکات داواش دەکات ماوەی ئاگربەستی روسیا
زیاتر لەو کاتەی دیاری کراوە درێژ بکرێتەوە.
لای
خۆشیەوە، ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لەو بارەوە دەڵێت، روسیا لە بری ٣٠
رۆژ تەنیا ٣٠ کاتژمێر ئاگربەستی راگەیاند، ئێمە تەنیا بە ئاگربەستی ٣٠ رۆژ بەبێ
مەرج رازی دەبن کە لە مانگی ئادارەوە پێشنیاز کراوە.
هەروەها
ئەوەشی وتووە، ئەوان تەنیا بە راگەیەنراو لە بارەی ئاگربەستەوە بڕوا ناکەن، بەڵکو روسیا
دەبێت بە کردار بیسەلمێنێت.