سەردێڕ:

بەفەرمی جۆرێکی نوێی شەکرە دۆزرایەوە کە تووشی کەسانی لاواز دەبێت

PM:10:06:19/04/2025

2648 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری نەخۆشی شەکرە بە فەرمی جۆرێکی نوێی نەخۆشییەکەیان ناساند کە تووشی گەنج و کەسانی لاواز دەبێت، بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکە.


بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، نەخۆشی شەکرەی جۆری پێنج بە نوێترین جۆری نەخۆشی شەکرە دادەنرێت و پێدەچێت تا ٢٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ببێت، کە یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بەهۆی نەخواردنی خۆراکی پێویستەوەیە.

نەخۆشی شەکرە کاتێک سەرهەڵدەدات کە جەستە یان نەتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بەرهەمبهێنێت، یان بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاریبهێنێت.

راپۆرتە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن، نەخۆشی شەکرەی جۆری پێنج لەو گەنجانە روودەدات کە بەشێوەیەکی بۆماوەیی لاوازن، چونکە دواتر بەدخۆراکی زیان بە توانای دەردانی ئەنسۆلینیان دەگەیەنێت.

ئەو پسپۆڕانەی لێکۆڵینەوە لەم حاڵەتە دەکەن دەڵێن، بەشێوەیەکی سەرەکی لە مێردمنداڵانی لاواز و گەنجانی پێگەیشتوو بینراوە، کە خۆراکی کەمیان خواردووە و ڤیتامین و پێکهاتە خۆراکییەکانیان پێ نەگەیشتووە.













گەلەری