گردبوونەوەی کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دژی دەستبەسەراگرتنی مەیدانەکە بەردەوامە و باس لەو دەکەن، چەندین ساڵە لەو شوێنە کار دەکەن و هەموو بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کارەیانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دژی دەستبەسەراگرتنی مەیدانەکە گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، زەوی مەیدانەکە دراوە بە کۆمپانیایەک و قەرەبوو نەکراونەتەوە.
ئەوەشیان خستە روو، ئاژەڵەکایان لەنێو مەیدانەکەدا بە
برسێتی ماونەتەوە و کۆمپانیاکە بە خۆڵ شەقامی بەردەم مەیدانەکەی داخستووە و رێگریان
لێ دەکەن ئیش بکەن.
دەشڵێن، بەبێ ئاگاداری ئەوان شەقامەکە داخراوە و کاتێک
هاتوونەتە سەر کار بینیویانە ناتوانن بچنە نێو میدانەکە و بە زۆر شوێنی کارەکانیان
داگیر دەکرێت و هیچ قەرەبوویەک نەکراونەتەوە. دەشڵێن، "بەردەوام دەبین لە
گردبوونەوە تاوەکو وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە".
ئاماژەیان بەوەش کرد، رەتی دەکەنەوە بڕۆنە مەیدانە نوێکە،
چونکە نرخی دوکانەکانی زۆر گرانن و لە توانایاندا نییە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر
دەستی خستووەتە بینەقاقای کاسبکاران و بەبێ قەرەبوو دەریان دەکات، ئەوان نایانەوێت
مافی کەس بخۆن تەنها دەیانەوێت بەبێ بەرامبەر لە مەیدانە نوێیەکە قەرەبوو وەربگرن.