سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەر خراپترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی ٣٣ ساڵی حکومڕانی هەرێمى کوردستاندا. دەشڵێت، "ئەگەر دەربچێتەوە ئەوا خراپترین دۆخ چاوەڕێی خەڵک و مووچەخۆران دەکات".
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کردووە، مەسرور بارزانی تاکە سەرۆک وەزیرانە کە چی وتووە درۆی کردووە و تاکە یەک بەڵێنیشی جێبەجێ نەکردووە.
ئەو وتانەى
شاسوار عەبدولواحید لە کاتێکدایە، لەم کابینەیەی مەسرور بارزانییدا ١٠ مووچەی مووچەخۆران
دابەش نەکراوە و هەر لەم کابینەیەدا لێبڕینى مووچە داهێنرا و ١٠ مووچە بە لێبڕینى ٢١٪
و ١٨٪ دابەش کرا.
هەر لەم
کابینەیەدا قەرزەکانى سەر هەرێمى کوردستان بۆ زیاتر لە ٣١ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە، باج و سەرانە بە رێژەى ٦٢١٪ لەسەر هاوڵاتیان و کاسبکاران زیاد کرا.
هەر لەم کابینەیەى
مەسرور بارزانیدا خزمەتگوزارییەکان بۆ نزمترین ئاست دابەزی، بە جۆرێک زیاتر لە ٣٠ گەڕەکی
شارى هەولێر بێئاون.
هەرچەند کارەبا
لە وەرزی سەرما و گەرمادا بۆ کەمتر لە چوار کاتژمێر کەم دەبێتەوە، بەڵام حکومەتى
کاربەڕێکەر هەزار و ٦٠٠ مێگاوات کارەبا بە شارەکانى عێراق دەفرۆشێت، ئەوەش جگە لە بەرزبوونەوەى بێکاری بۆ نزیکەی ٢٠٪ و خراپیی رێگاوبانەکان
و راگیرانى زیاتر لە حەوت هەزار پرۆژە و چەندین قەیرانی دیکە.