سەردێڕ:

بانکى ناوەندیى عێراق گۆڕانكاری له‌ رێنماییه‌كانی پێدانی دۆلار به‌ گه‌شتیاران دەکات

AM:09:53:07/03/2024

9564 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و لە نوێترین بڕیاردا گۆڕانكاری له‌ رێنماییه‌كانی پێدانی دۆلار به‌ گه‌شتیاران کرد. دەشڵێت،"بەپێی بڕیارەکە هه‌ر گه‌شتیارێك مانگانه‌ ده‌توانێت به‌ كارتی بانكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سێ هه‌زار دۆلار رابكێشێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بانکى ناوەندی نووسراوێکی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌كان كردووه‌ و تیایدا گۆڕانكاری نوێی له‌ پێدانی دۆلار به‌ گه‌شتیاران کردووە کاتێک گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن‌.

ئاماژەی بەوەش کرد، گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ مانگێكدا سێ هه‌زار دۆلار رابکێشن به ‌مه‌رجێك رۆژانه‌ له‌ ٥٠٠ دۆلار زیاتر نه‌بێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌ر ١٠٠ دۆلارێك به‌ ١٣٢ دینار و بە نرخی فەرمی بە‌ گه‌شتیاران دەدات، ئەوەش کاریگەری هەبووە له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار.

هاوکات، رۆژی ٦ـی مانگی شوباتی ئەمساڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، لە ئایندەیەکی نزیکدا میکانیزمێکی نوێ کارا دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی تەنها گەشتیاری راستەقینە بتوانێت دۆلار وەربگرێت و رێگری لەو کەسانە بکرێت بە ناوی گەشتیارەوە دۆلار بە نرخی فەرمی وەردەگرن.













گەلەری