سەردێڕ:

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لەم شارەی هەرێم دیاری کرا

PM:01:33:28/01/2024

29876 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێشبینی دەکەن نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم لەنێوان ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٨ هەزار دیناردا بێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەندامێکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە لەنێوان ١٦ هەزار و ٥٠٠ بۆ ١٨ هەزار دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگی کانوونی دووەمدا بە تێکڕا مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەنێوان ٤١٠ کاتژمێر بۆ ٤٢٠ کاتژمێر کاریان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانی کارەباوە لە هەرێم، ساڵانە لە وەرزی هاوین و زستاندا کەمترین کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت، لە ئێستاشدا حکومەتی کاربەڕێکەر رۆژانە هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا بە موسڵ و شارەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشێت و مۆلیدە ئەهلییەکان زۆرینەی کارەبای هاوڵاتیان دابین دەکەن، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی نرخی ئەمپێرەکانی کارەبای مۆلیدە لە چەندین مانگدا بەرز بێت و ببێتە هۆی بارگرانی بۆ هاوڵاتیان.
رزگار کۆچەر - هەولێر













گەلەری