سەردێڕ:

سلۆڤینیا داوای بەئەندامبوون لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا کرد

PM:09:36:30/08/2022

1644 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سلۆڤینیا رایگەیاند، بەهۆی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیاوە وڵاتانی رۆژئاوای باڵکان لەمەترسی ناجێگیریدان و داواشی کرد بەخێرایی پشتیوانی لە بۆسنە بکرێت بۆ چوونەپاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپاوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بۆروت پاهۆر سەرۆکی سلۆڤینیا داوای لە رێکخراوی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" و یەکێتی ئەوروپا کرد، پێویستە پەلە بکرێت لە پشتیوانی کردنی بۆسنە بۆ چوونەپاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیاوە وڵاتانی رۆژئاوای باڵکان لەمەترسی ناجێگیریدان.

وتیشی، بڕۆکسل دەبێت بگات بە کۆدەنگییەک لەسەر یەکخستنی وڵاتانی رۆژئاوای باڵکان و دەبێت سڕبیا رازی بکات رێگەی یەکێتی ئەوروپا بگرێتەبەر وەک لە هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ چین و روسیادا.

سەرۆکی سلۆڤینیا ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هەنگاوەش سوودی بۆ بۆسنە و کۆسۆڤۆ دەبێت.

هاوکات، تانیا فایۆنیش وەزیری دەرەوەی سلۆڤینیا ئەوەی ئاشکرا کرد، "پەردەیەکی ئاسنی دیکەمان لە ئەوروپا ناوێت".

وتیشی، پڕۆسەی یەکخستنی ئەوروپا کە چەند دەیەیەکە هەوڵی بۆ دەدرێت بەهۆی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیاوە راگیراوە و زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا توانای ئەوەیان نیە خۆیان لەگەڵ قەیرانەکانی جەنگەکەدا بگونجێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، هەریەک لە سوید و فینلەندا کە ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپا دوایانکرد ببنە ئەندام لە رێکخراوی ناوتۆ بەهۆکاری ئەوەی مەترسی بۆسەریان زیادی کردووە. لەبەرامبەردا روسیا و چین بەنیازن هاوپەیمانێتییەک هاوشێوەی ناتۆ دروستبکەن و ئەو وڵاتانە بکەنە ئەندام کە لەناو ناتۆدا نین.













گەلەری