بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە لەوەی بەهۆی رووداوی گڕکردنەکەی دوێنێی نزیک تونێلی دەربەندیخان رێگای سەرەکی سلێمانی بۆ دەربەندیخان داخراوە و هەر کات کرایەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بە درێژای
٣٠٠ مەتر تونێلی دەربەندیخان سوتاوە و هەتا پشکنینی تەواوی بۆ نەکرێت تونێلەکە
ناکرێتەوە ودەشڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی تونێلەکە ئاشکرا دەکەین."
هاوکات دوێنێ رێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان
بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تانکەرێکی نەوت وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە، بەو هۆیەوە
هاتوچۆی داخستووە و چەندین ئۆتۆمبێلی دیکە ئاگری گرتووە چ لەناو تونێلەکە و چ لەدەرەوەی
تونێلەکە.