کۆمسای سەبارەت بە ناوەکەی و ئاینەکەی چی دەڵێت؟

PM:09:00:22/08/2021

16400 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ کۆمسای لە راپرسییەکی کەسی سەبارەت بە کار و چالاکی و ژیانی تایبەت داوای لە هەوادارەکانی کردووە، چ پرسیارێکیان لەسەری هەیە بپرسن، بەشێکیان داوای مانای ناوەکەی و ئاینەکەیان لێکردووە.

کۆمسای لە ستۆری ئینستاگرامەکەی ڕاپرسییەکەی کردووە، یەکێک لەو پرسیارانەی هەوادارێکی لێی کردووە ئایا "کۆمسای" بە مانای چی دێت، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا نوسیوویەتی "کۆمسای ناوی جەژنێکە لە هەورامانی تەخت، لای گۆڕی پیرشالیاری زەردەشت، هەموو ساڵێک خەڵک کۆئەبنەوە و بەردێک بەناوی کۆمسای دەشکێنن، لە ماوەی ساڵێکدا ئەو بەردە وەک خۆی لێدێتەوە و ئەڵێی نەشکاوە، پێی ئەڵێن کۆمسای".

لە درێژەی وەڵامەکەیدا نوسیوویەتی "ئەم چەند ساڵە کۆمسای زیاتر ناسرا و ئێستا بووە بە یەکێک لە کلتورە مێژووییەکانی کورد لە ئێران و بوو بە هۆی ئەوەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بچێتە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆ".

سەبارەت بەو پرسیارەشی لەبارەی ئاینەکەیەتی هەوادارێکی بۆی نوسیووە "تۆ زەردەشتی یان مسوڵمانی؟" لە وەڵامدا کۆمسای بۆ ئەو هەوادارەی نوسیووە "بیر و بڕوای من هیچ لە ژیانی کەس ناگۆڕێت"، ناوبراو وەڵامی ئەو پرسیارەی هەوادارەکەی بەڕوونی نەداوەتەوە.

کۆمسای لە دایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2، گۆرانییەکانی ماڵی دنیا ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە و زرمە لەساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک بەرهەمی هونەریی تر.

ئ.ل