توێژینەوەیەک: دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر مەترسی تەندروستی دروست دەکات

AM:09:11:30/04/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ زیادبوونی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیا بۆ کار و کات بەسەربردن، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بووەتە خوویەکی ڕۆژانە کە مەترسی لەسەر ماسولکە و ئێسک دروست دەکات.

لە ماڵپەڕی " lebanon24" بڵاوکراوەتەوە، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر کارگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە توێژینەوەکەیاندا گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە دانیشتن بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە ئازاری مل بە ڕێژەی ٨٨% زیاد دەکات بە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر دادەنیشن.

ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن، لاوازبوونی ماسولکەکان، تێکچوونی جوڵەی جومگەکان و زیادبوونی فشار لەسەر ئێسک و کڕکڕاگەکان.

بەپێی توێژینەوەکە، نزیکەی ٧٠%ی خەڵک لانیکەم جارێک لە ژیانیاندا تووشی ئازاری مل یان ماسولکە دەبن، ئەو چالاکییەی کە زۆرترین پەیوەندی بەم ئازارانەوە هەیە، بەکارهێنانی مۆبایل بووە کە رێژەکەی ٨٢% زیادی کردووە هەروەها یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بووە، سەیرکردنی تەلەفزیۆنیش کەمترین کاریگەری هەبووە.