منداڵێک بە شێوەیەکی سەیر لە مردن رزگاری دەبێت

AM:11:05:29/04/2025

13948 جار خوێندراوەتەوە

لە تورکیا منداڵێک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە ناو دەفرێکی زبڵ و خاشاکەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " eremnews"، لە شاری نەڤشەهیر لە ناوەڕاستی تورکیا، منداڵێکی سووری بە شێوەیەکی سەیر لە مردن رزگاری بوو دوای ئەوەی لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکەوە کەوتە ناو دەفرێکی زبڵ و خاشاکەوە.

محەمەد نور محەممەد تەمەنی تەنها دوو ساڵ بوو و لە نزیک پەنجەرەی ماڵەکەیان وەستابوو بەڵام لەناکاو دوای لەدەستدانی هاوسەنگی دەکەوێتە خوارەوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە منداڵەکە قۆڵی شکاوە و لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرێت.