ئایا زۆر بەکارهێنانی "ChatGPT" دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی؟

AM:10:14:28/04/2025

628 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی دەروونی وردەکاریی دیاردەیەکی نوێی ئاشکرا کرد کە لەنێو هەندێک کەسدا سەریهەڵداوە، ئەویش دەربڕینی هەستی خۆشەویستییە بۆ "ChatGPT" هۆکارە دەروونییەکانی و مەترسییە ئەگەرییەکانی ڕوونکردەوە.

دکتۆر جەمال فەروێز، مامۆستای پزیشکی دەروونی لە زانکۆی عەین شەمس، ئاماژە بەوە دەکات زۆر بەکارهێنانی "ChatGPT" کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونی دروست دەکات بەتایبەت لە ئێستادا کە دیاردەیەک سەریهەڵداوە ئەویش دەربڕینی هەستی خۆشەویستییە بۆ "ChatGPT".

ئەو دکتۆرە باس لەوە دەکات کە پێکهاتنی کەسایەتی مرۆڤ پەیوەستە بە سێ توخمێکی سەرەکییەوە کە بریتین لە ئەزموونەکانی ژیان، پەروەردەکردن و هۆکارە بۆماوەییەکان، جەختی لەوە کردەوە کە پەروەردەکردن کاریگەرترین هۆکارە بۆ داڕشتنی کەسایەتی بە تایبەتی لە نێوان تەمەنی ٤ بۆ ١٤ ساڵیدا.

زۆر بەکارهێنانی "ChatGPT" دەبنە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروون دروست دەکات، کەسەکە تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەبێت.