ئەم هۆکارانە وات لێدەکەن رۆژانە هێل بخۆیت

AM:08:49:27/04/2025

6868 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی خۆراک پێشنیاری زیادکردنی هێل بۆ خۆراکی ڕۆژانەت دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنی یەک دەنک هێل دوای نانخواردنی ئێوارە دەتوانێت چەندین سوودی تەندروستی دابین بکات.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی " The Times of India" هێل بە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسێنەر ناسراوە، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە پاککردنەوەی جەستەدا، ئەمەش وایکردووە ببێتە خۆراکێکی گرنگ.

لێرەدا حەوت سوودی تەندروستی خواردنی یەک دەنک هێل لە دوای نانخواردنی ئێوارە دەخەینەڕوو:

١. باشترکردنی هەرسکردن:

هێل ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک و ترشەڵۆک دەدات.

٢. بۆنی ناخۆش لەناو دەبات:

بەهۆی تایبەتمەندی دژە بەکتریاکانیەوە بۆنی ناخۆشی دەم لەناو دەبات و رێگری لە هەوکردن دەکات.

٣. باشترکردنی خەو:

توخمەکانی هێورکەرەوەی تێدایە کە یارمەتی هێورکردنەوەی دەمارەکان و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی دەدات، ئەمەش خەو باشتر دەکات.

٤. ڕێکخستنی شەکری خوێن:

دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ئەمەش یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی ئاستی شەکری خوێن دەدات، بەتایبەتی لە نەخۆشانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە.

٥. پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان:

رۆژانە خواردنی هێل یارمەتی نەهێشتنی ژەهرەکان و پاککردنەوەی جەستە دەدات.

٦. کەمکردنەوەی ترشەڵۆک:

هێل دڵەکزێ و ترشەڵۆک ناهێڵێت، هەروەها هەستکردن بە ئاسوودەیی دوای ژەمە قورسەکان دەبەخشێت.

٧. باشترکردنی تەندروستی دڵ:

یارمەتی دابەزاندن و ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، ئەمەش تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبات و بۆرییەکانی خوێن دەپارێزێت.