کۆمەڵێك نیشانە هەن کە ئاگادارکەرەوەن بۆ کەمیی ئاسن لە
جەستەدا و دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت و بەزوویی چارەسەری بکات، چونکە ئەگەر
بۆماوەیەکی زۆر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت ئەوا گرفتی تەندروستیی بەدواوە دەبێت.
پیاوان رۆژانە پێویستییان بە ١٨ میلیگرام ئاسنە و ژنان بە ١٥ میلیگرام، ئەو
نیشانانەش کە دەریدەخەن ئاسن لە جەستەدا کەمە بریتین لەمانە، وەك لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "عاجل"دا باسکراوە:
-سپیبوونی رەنگی پێست.
-کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
-دڵەکوترێ.
-هەناسەتەنگی.
-ساردبوونی دەستەکان و قاچەکان.
-سەرئێشە.
- سەگێژخواردن.