چەند ڕێنماییەک بۆ دورربون لە بەکتریای گەدە

AM:09:29:25/04/2025

6288 جار خوێندراوەتەوە

بەکتریای گەدە حاڵەتێکە کە گەدە تووشی هەوکردن و برین دەکات، هەروەها هۆکارە بۆئەوەی تووشبوو تووشی چەندین گرفت ببێت و نەتوانێت خواردن بخوات.

چەندین رێگەی جیاواز هەن بۆ بەدووربوون و خۆ پارێزیی لە بەکتریای گەدە، گرنگترین رێگەکانیش ئەمانەن، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە:

- سەوزە و میوە بەباشی بشۆرەوە بەر لەوەی بیخۆیت.

- خواردنی دەرەوە مەخۆ، ئەگەر خواردیشت دڵنیابەرەوە لە پاکییەکەی.

- خواردن بەباشی بکوڵێنە.

- دووربکەوەرەوە لەو شوێنانەی پیسن.

- دەستەکانت بەباشی بشۆ.

- دووربکەوەرەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بەکتریای گەدەیان هەیە.