گایەک لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و هێرش دەکاتە سەر ئامادەبووان

PM:01:52:23/04/2025

4996 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیسپانیا چەند چەند کەسێک بریندار بوون دوای ئەوەی لەلایەن گایەکی توڕەوە هێرش کرایە سەریان.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " alarabiya" لە میانی فێستیڤاڵێکی بەناوبانگی شاری ئارکۆس دی لە ئیسپانیا، چەند کەسێک بریندار بوون دوای ئەوەی لەلایەن گایەکی توڕەوە هێرش کرایە سەریان.

ڤیدیۆی هێرشکردنەکە بە شێوەیەکی بەرفروان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەو ساتە دەردەخەن کە گایەکە کاتێک لە شوێنەکەی خۆی ئازاد دەکرێت لەبری ئەوەی بەرەو ناوەڕاستی یارگاکە بڕوات بۆ دەستپێکردنی شەڕەکە، بە خێرایی بەربەستەکە دەشکێنێت و بەرەو لای خەڵکەکە دەڕوات و هێرش دەکاتە سەریان.