گەورەترین پەنگوین
لە جیهاندا بە شێوەیەکی تایبەت یادی ٣٧ ساڵەی تەمەنی کردەوە.
لە ماڵپەڕی
" RT
Arabic"
بڵاوکراوەتەوە، "سبنيب" گەورەترین
پەنگوینە لە جیهاندا، لە ساڵی ١٩٨٨ەوە لە پارکی پارادیس لە شاری كورنوال لە ئینگلتەرا
دەژی، بەهۆی تەمەنە درێژەکەیەوە بووە بە جێی سەرنجی بەشێکی زۆری خەڵکی، کە لە تێکڕای
جۆرەکانی دیکەی پەنگوین تەمەنی زیاترە.
دەگمەنە کە پەنگوینەکانی
هومبولت زیاتر لە ١٥ ساڵ بژین، سپینیپ بە تەندروستییەکی زۆر باشەوە لە ژیانکردن
بەردەوامە، چێژ لە ژەمە دڵخوازەکانی وەردەگرێت و بە خۆشەویستییەوە مامەڵە لەگەڵ پەنگوینەکانی
دیکەدا دەکات.
ئەم پەنگوینە بە
تەمەنە نەک هەر ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە بەڵکو بووەتە هێمایەکی خۆڕاگری کە
بەردەوام سەردانیکەران و کارمەندانی پارکەکە سەرسام دەکات.