زیاتر لە ٢٠٠ ماری ژەهراوی لە تۆڕی ماسیگرێکدا دەگیرێن

AM:10:13:23/04/2025

33436 جار خوێندراوەتەوە

ماسیگرێک لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە سوریا لەناو تۆڕی ماسیگرەکەیدا ژمارەیەکی زۆر ماری ژەهراوی دەدۆزێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24" ماسیگرەکە رۆژێک پێش رووداوەکە تۆڕەکەی هەڵداوەتە ناو دەریاچەکەوە، بەڵام کاتێک بەیانییەکەی بەرەو لای دەریاچەکە دەچێت بۆ ئەوەی تۆڕی ماسیگرتنەکە ڕابکێشێت و لە دەریاچەکە دەریبهێنێت، ماسیگرەکە سەرسام دەبێت کە ژمارەیەکی زۆر ماری ژەهراوی دەبینێت کە لەبری ماسی چوونەتە ناو تۆڕەکانی ماسیگرتنەکەیەوە، بە نزیکەیی ژمارەیان زیاتر لە ٢٠٠ ماری ژەهراوی دەبوو.