زۆرن ئەوانەی
رۆژانە دەبنە قوربانیی درۆ و هەڵخەڵەتاندنی دەورووبەرەکەیان، دەکرێت ئەو درۆیە
کاریگەریی خراپیان لەسەر دروست بکات و تەنانەت ببێتە مایەی ئەوەی زەرەری گەورە
بکەن.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العین" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند
نیشانەیەك کردووە کە دەریدەخەن کەسێك راست ناکات و دەکرێت قسەکانی درۆ بن،
نیشانەکانیش بریتین لەمانە:
١. قسەکانی بچڕ بچڕە و لە نێوانیاندا دەوەستێت و بیردەکاتەوە بۆئەوەی قسەی
تر دروست بکات.
٢. جوڵەی سەر و جوڵەی چاو بۆ سەرەوە و خوارەوە، گازگرتن لە لێو.
٣. خوراندن یان دەستهێنان بە ملدا.
٤. دەستدان لە لوت دوای ئەوەی شتێك دەڵێت.
٥. زۆر بەکارهێنانی دەست بە هەندێك جوڵە کە مایەی تێگەیشتن نەبن.