ئایا خواردنەوە گازییەکان دەبنە هۆیی هەرس کردنی خواردن؟

AM:08:45:22/04/2025

480 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایکردووە کە خواردنەوە گازییەکان یارمەتی هەرسکردنی خۆراک نادەن و دەبنە هۆی ئاوسانی سک.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی" عاجل" د.فەهد ئەل عەنزی پزیشک لە نەخۆشخانەی مەلیک سەعودی پزیشکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی ١٢٠ لە کەناڵی "الإخبارية"ئاشکرایکردووە کە خواردنەوە گازییەکان یارمەتی هەرسکردن نادەن و تەنیا غازاتی سک زیاد دەکەن.

ئەو پزیشکە ئاشکرایکردووە، کە خواردنەوەی شلەکان باشترین و سوودبەخشترینن بۆ تەندروستی جەستە، زۆرکاتیش خواردنەوە گازییەکان دەبەسترێتەوە بە کرداری هەرسکردنەوە و ئەمە ئەم بیرۆکە باوە هەڵەیەیە،هەروەها وتیشی،"نەجوینی خۆراکیش بەباشی لەگەڵ خواردنی خێرا یەکێکە لە هۆکارەکانی ئاوسانی گەدە.


.