ئەو خۆراکانەی هەستی تێریی زیاد دەکەن و لە قەڵەوبوون دەتپارێزن

PM:06:16:26/09/2021

5308 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس دوای ماوەیەکی کەم لە خواردنی هەندێک خۆراک هەست بە برسێتی دەکەن، جا ئەگەر خواردنەکە سوکە ژەم بێت یان ژەمێکی تەواو بێت، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە جۆری خۆراکەکە کاریگەریی لەسەر زیادبوونی هەستی برسێتییەوە هەیە.

ماڵپەڕی "میسراوی" لە بابەتێکدا نووسیوویەتی، ئەو خۆراکانەی کە پرۆتین و ماددەی ڕیشاڵی پێویست بۆ جەستە دابین ناکەن، لەدوای ماوەیەکی کەم لە خواردنیان هەست بە برسێتی دەکەن کە کاریگەریی دەبێت لەسەر زیادبوونی کێشی جەستە و قەڵەوبوون، لەبری ئەوە بگۆڕدرێت بەم خواردنانە کە بە خواردنی بڕێکی کەم لێیان ئارەزووی خواردن بۆ ماوەیەکی درێژ کەمدەکەنەوە و ڕێگردەبن لە قەڵەوی، ئەوانیش:

١.پەتاتەی سورەکراو

٢.شەربەتی میوەکان

٣.ماستی کەم چەوری

٤.پەنیر

٥.هێلکە

٦.سێو

٧.نان

٨.دانەوێڵەکان

ئ.ل