چۆنیەتی ئامادەکردنی قورمەسەبزی

PM:12:01:18/09/2022

9056 جار خوێندراوەتەوە

قورمەسەبزی یەکێکە لە شلە ئێرانییەکان و خواردنێکی بەناوبانگیئێرانە، وەکوو هەموو خواردنێکی تر شێوازی دروستکردنی خۆی هەیە، پاش ئامادەبوونی لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت، بۆ ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە.

سەوزەی خۆرشتەکە سەوزەکانی پێکهاتووە لە کەوەر، کەرەوز، گژنیژ و شمڵی،دەتوانن لەماڵەوە سەوزەکە ئامادە بکەن، ئەگەر نەشکرێت سەوزەی ئامادەکراو و تایبەت بە خۆرشت سەوزی هەیە، دەتوانن بیکڕن،بۆ ئامادەکردنی ژەمێکی پێنج کەسی ٨٠٠ گرام سەوزە پێویستە.

گۆشتی سوور

لۆبیایی سوور یانفاسۆڵیای سوور

پیاز یەک دانە

خوێ،بیبەری ڕەش و زەردەچەوە بەپێی پێویست

لیمۆ بەسڕایی (٤-٥)

رۆن

شێوازی ئامادەکردنی

سەرەتالۆبیاکە لە مەنجەڵێکدا بەجیا دەکوڵێنرێت، دواترئاوەکەی دەڕێژرێت

پاشانپیازەکە ورد دەکرێت، بەشێوەی زۆر بچووک،ئەگەریش حەز نەکەن پیازەکە بە خواردنەکەوە دیار بێت دەتوانن لە ڕەندەی بدەن

پیازەکە لەگەڵ کەمێکرۆنتێکەڵ دەکرێت، تاکوو رەنگی دەگۆڕێت، پاشان گۆشتەکەی بۆ زیاد دەکرێت

دوای ئەوەی ڕەنگی گۆشتەکەش گۆڕا، دوای خولەکێک بەهارەتەکانی بۆ زیاد دەکرێت (زەردەچەوە و بیبەری ڕەش)
کەمێک درەنگتر خوێکەی بۆ زیاد دەکرێت.

ئاویان بۆ زیاد دەکرێت و ئاگرەکەی بۆ زیاد دەکرێت، تاکوو گۆشتەکە نیوە کوڵاو دەبێت.

لۆبیاکەی بۆ زیاد دەکرێت.

بۆ ئامادەکردنی سەوزەکە، سەوزەکە دەکرێتە تاوەیەکەوە و ڕۆنی تێ دەکرێت، هیچ کات سەرەتا هەموو ڕۆنەکە مەکەمە تاوەکەوە، لەبەر ئەوەی سەوزەکە هەمووی هەڵدەمژێت، دەبێت لەگەڵ سووربوونەوەی کەم کەم ڕۆنی بۆ زیاد بکرێت.

خوێی بۆزیاد دەکرێت.

بۆماوەی ١٥ خولەک سەوزەکە تێکەڵ دەکەرێت تا بەجوانی سوور ببێتەوە و ڕەنگی تۆخ ببێت.

دواتر سەوزەکەش بۆ مەنجەڵی گۆشت و لۆبیاکە زیاد دەکرێت.

لیمۆ بەسڕاییەکان چەند کونێکی تێ دەکرێت تا تامەکەی بڵاو ببێتەوە، ئەگەر لیمۆ بەسڕاییەکان تاڵ بم ئەوا تامی شلەکە تاڵ دەکەن، دەکرێت لیمۆ بەسڕاییەکان ورد بکرێن و ناوکەکانیان دەربکرێت، بۆ سەر شلەکە زیاد دەکرێن.

بەپێی پێویست ئاوی بۆ زیاد دەکرێت و ئاگرەکەی کز دەکرێت تاکوو بەجوانی دەکوڵێت.

ر.ئ