لە ماڵدا چەندین چارەسەری سروشتیی هەیە بۆ گەشەی
قژ و پڕبوونی، رەنگە زۆر خانم پرسیار لە بارەی کاریگەرییەکەیەوە بکەن، کە ئایا تەندروستە
بۆ قژ و هاندەرە بۆ زوو گەشەکردنی، لەنێو ئەو چارەسەرانەشدا زەیتی ڕەشکە هەیە کە دیارترین
پێکهاتەی سروشتییە بۆ چارەسەری ڕووتانەوەی قژەکە.
زەیتی رەشکە لە درەختی نایجیلا ساتیفا دەردەهێنرێت
کە نیشتمانەکەی لە ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا و هەندێک لە بەشەکانیتری ئەوروپایە.
ئەو زەیتە وەک دژە بەکتریا کاردەکات و لەکەرەستەکانی
جوانکاریی تایبەت بە دژە پیری و تیشکی خۆردا بەکاردێت.
بەگوێرەی توێژینەوەکانی پێشوو، زەیتی ڕەشکە ڕێگری
لە هەڵوەرین و خراپبوونوی قژەکە دەکات، تێکەڵکردنی زەیتی ڕەشکە لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی
یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەی قژەکەدا، لە ٪٧٦ وەرینی قژ ناهێڵێت.