شیرینی لوقمە پاشا بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و کاتی زۆری
ناوێت، کابانەکان دەتوانن بۆ عەسرە چا یان میوانی و بۆنەکان ئامادەی بکەن.
پێداویستییەکانی:
پێنج پەرداخ شیری گیراوە
یەک کوپ نیشاستە
یەک کوپ شەکر
دوو کەوچکی چێشت
کاکاو
دوو کەوچکی چێشت
ئارد
کەوچکێکی چێشت کەرە
یەک کیسە ڤانێلا
گوێزی هندی بەپێی ئارەزوو
بۆ کرێمەکەی :
یەک پاکەت کرێم شانتی
یەک پەرداخ شیری گیراوەی
سارد
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا شیر و نیشاستە و کاکاو و شەکر و ئاردەکە تێکەڵ بکە
و بیکە سەر ئاگر تا جوان خەست دەبێتەوە.
دوای خەستبوونەوەی لە سەر ئاگر دایگرە و ڤانێلا و کەرەکە
بکە ناوی بە مەکینەی کارەبایی "خەڵاتە" یان بە دەست تێکەڵیان بکە.
ئەو قاڵبە یا سینییەی گیراوەکەی تێدەکەیت، سەرەتا کەمێک گوێزی
هندی پێوەبکە و پاشان گیراوەکەی تێبکە، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو ساردکەرەوەدا
بێت.
کرێم شانتییەکە بکەرە قاپێکەوە و وردە وردە لەگەڵ تێکدانیدا شیرە ساردەکەی تێبکە، دواتر
بیکە بەسەر پێکهاتەکەدا و بیبڕە و لوولی بکە.
ئ.ل