دواکەوتنی سوڕی مانگانە یەکێکە لە دیارترین گرفتەکانی
کچان کە ماوەکەی لە ١٠ ڕۆژ زیاتر بەسەر کەوتنە سوڕی مانگانەدا تێدەپەڕێت و زۆرکات گرژی
و ئازار لە سک و ناوچەی منداڵدا دروست دەکات.
ماڵپەڕی "سەیدەتی" لە بابەتێکدا نوسیوویەتی،
بەشێک لە کچان بەردەوام گرفتی دواکەوتنی سوڕی مانگانەیان هەیە، وەک خانمانی خێزاندار
نین بیر لە هۆکاری دوگیانی بکەنەوە، ڕەنگە هۆکاری تر لە پشتییەوە بێت کە بریتین لە:
یەکەم: زیادبوونی کێشی لەش
زیادبوونی کێشی لەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تێکچوونی
سوڕی مانگانە،بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی منداڵداندا کۆدەبێتەوە و ڕێگری دەکات
لە دابەزینی هێلکە بۆ ناو منداڵدان و ڕوونەدانی سوڕی مانگانە.
دووەم: هۆکارە دەروونییەکان
قەلەقی و دڵەڕاوکێی بەردەوام و ماندوێتی و کەمخەوی
و بیرکرنەوەی زۆر کاریگەرییان هەیە لەسەر دواکەوتنی سوڕی مانگانە.
سێیەم: بوونی نەخۆشی و خواردنی هەندێک جۆری دەرمان
چوارەم: بوونی کیس لەسەر منداڵدان کە کاریگەریی
لەسەر دواکەوتنی سوڕی مانگانە دەبێت
پێنجەم: کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا و
تێکچوونی هۆڕمۆن و دروستبوونی کێشە لە غودەی دەرەقیدا.
لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەگەر نزیکەی حەوت بۆ ١٠ ڕۆژ
سوڕی مانگانە لەکاتی خۆی دواکەوت پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دۆزینەوەی
هۆکارەکەی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.