چوار هۆکاری ددان ئێشە لە بەیانیاندا

AM:08:43:30/04/2022

2576 جار خوێندراوەتەوە

هەستکردن بە ئازاری ددان شتیکی باوە، لەوانەیە هۆکارەکانیشی هەندێکی سادەبن و هەندێکی قورس و تووندبن.

بەپێی ماڵەڕی" موستەقیلە"، لە بابەتێکی تەندروستیدا چوار هۆکاری باوی ئاشکراکردووە کە دەبنەهۆی ئازاری ددان لە بەیانیاندا، کە ئەمانەن:

١. کێشەکانی پووک کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردن و سووربوونەوەی لە دداندا.

٢. هەوکردنی جیوبی لووت، لەوانەیە هۆکار بێت بۆ ئازاری ددان لە بەیانیاندا.

٣ئەگەر پووک و ددانت تووشی بەکتریا ببێت، ئەوا لەوانەیە ببێتەهۆی دەرکردنی ددانەکە و ئازاری تووشبکات بەتایبەت لە بەیانیاندا.

٤. ددان جیڕکردنەوە لە شەودا کێشەیەکی باوە، زۆربەی خەڵک ئەنجامی دەدات و  ئازار تووشی کەسەکە دەکات، هەروەها لەوانەیە لووت و دەموچاو تووشی ئازار دەکات.

ر.ئ