دۆینە یەکێکە لە
خواردنە فۆلکلۆرییەکان و زیاتر لە وەرزی زستاندا دەخورێت، جگە لەوەی گەرمی بە
جەستە دەبەخشێت لە هەمان کاتدا سوڕی خوێن چالاک دەکات و کێش دادەبەزێنێت.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین زانیاریی تەندروستیدا کۆمەڵێک سوودی خواردنی دۆینەی
بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:
یەکەم: وزە بە جەستە دەبەخشێت
و یارمەتی چالاککردنی پڕۆسەی میتابۆلێزم و
سووڕی خوێن دەدات.
دووەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و ماددە ڕیشاڵییەکان بە تایبەت کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) کەڕۆڵێکی گرنگیان هەیە
بۆ تەندروستیی مێشک و کۆئەندامی دەمار.
سێیەم: زۆر بهسووده
بۆ کاتی ڕێجیم و دابهزاندنی کێش و ڕێگریکردن له قهڵهوبوونهوه و زۆری کێش، چونکه
بڕێکی کهم کالۆری تێدایه و دهوڵهمهنده به مادده ڕیشاڵییهکان و ئاو کە
هەستی تێریت پێدەبەخشن.
چوارەم: کۆئەندامی
هەرس چالاک دەکات، کە بەهۆیەوە چارەسەری قەبزی و گرژی ریخۆڵە دەکات.
پێنجەم: بەهێزکردنی کۆئەندامی
بەرگریی لەش و یارمەتی خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان دەدات .
شەشەم: خۆپاراستن له
هەندێک جۆری شێرپهنجه بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
حەوتەم: یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی
بەرزی فشاری خوێن دەدات.
ئ.ل