لەدایکبووانی سێ بورج بڕوایان بە هاوسەرگیریی نییە

PM:07:15:16/12/2021

63564 جار خوێندراوەتەوە

لەدایکبووانی چەند بورجێکی دیاریکراو پەیوەندییان لەگەڵ بابەتی هاوسەرگیریی باش نییە، بەگوێرەی وتەی پسپۆڕانی بواری بورجەکان و گەردوون ئەم کەسانە تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیرییش بکەن ئەگەری زۆرە جیاببنەوە.

ماڵپەڕی جەمیلە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ لە دیارترینی ئەو بورجانە کردووە کە بروایان بە هاوسەرگیریی نییە، لەوانە:

کەوان :

هەرچەندە لەدایكبووانی بورجی کەوان کەسانێکی گەشبینن و ژیانیان خۆشدەوێت، بەڵام بەسادەیی نایانەوێت لە پەیوەندییەکی هەتاهەتاییدا بن، چونکە ناتوانن بەدرێژایی ژیانیان لە هەمان شوێن و لەگەڵ هەمان کەسدا بمێننەوە.

دووانە:

لەدایكبووانی بورجی دووانە لە بابەتی هاوسەرگیرییدا هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن چونکە بەردەوام بیر لەوە دەکەنەوە کە رەنگە هەست بەرامبەرەکەیان بگۆڕێت، بەڵکو دڵنیان کە دەگۆڕێت بۆیە قورسە بیر لە هاوسەرگیریی بکەنەوە.

سەتڵ:

لەدایكبووانی ئەم بورجە رقیان لە بیرۆکەی هاوسەرگیرییە چونکە نایانەوێت بە دڵشکان کۆتایی بە پەیوەندییەکەیان بێت، هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ بابەتی سۆزداری باش نییە و قورسە بەلایانەوە بە بەردەوامی لەگەڵ کەسێکدا بمێننەوە.

ئ.ل