شیر و مۆز ڕەگەزی خۆراکی
گرنگی تێدایە و چەندین سوودی جیاواز بە جەستە دەگەیەنێت، خواردنەوەی کوپێک گیراوەی
شیر و مۆز یارمەتیدەر دەبێت لە هاوسەنگکردنی ئاستی ماددەی خۆراکی لە جەستەدا و کەمبوونی
کێش.
ماڵپەڕی "الوطن"لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە سوودە ناوازەکانی خواردنەوەی گیراوەی شیر
و مۆز کردووە، چونکە هەر یەکێکیان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و سوودی جیاواز
بە لەش دەبەخشن، لەوانەش:
-ئەرکەکانی جەستە ڕێکدەخات
-ژەهرلە جەستە دەکاتە دەرەوە
-زیندەپاڵی جەستە
باشتردەکات
-یارمەتیدەرێکی باشە لە
دابەزینی کێشی جەستە
-بەهۆی دەوڵەمەندی بە
کالسیۆم و پڕۆتین ماسولکە و ئێسک لە فشەڵبوون و زوو شکان دەپارێزێت.
-یارمەتی ڕێکخستنی
چالاکی ڕژێنەکان دەدات
-ئاستی فشاری خوێن و شەکرە
لە جەستەدا هاوسەنگ دەکات