رۆبۆتێک بۆ ئەوە دروستکراوە کە وەڵامی پرسیاری مرۆڤەکان
بداتەوە، بەڵام خۆی فێری وشەی ڕەگەز پەرستی کردووە.
رۆبۆتێکی زیرەکی دەستکرد کە وا دیزاین کراوە پرسیارکان وەڵام
بداتەوە و چارەسەریان بکات، بەمەبەستی دەستکەوتنی ئەو وەڵامانە، رۆبۆتە زیرەکەکە بە
چەندین سەرچاوەی ئینتەرنێتدا گەڕاوە، یەکێك لەو ماڵپەڕانە Redditt ڕێدیتە کە بە
ماڵپەڕێک دادەنرێت سانسۆری لەسەر نییە و هەموو سنورێکی تێدا دەبەزێنرێت.
بەداخەوە خوێندنەوەی زۆری ئەم رۆبۆتە لەو ماڵپەردا تێگەیشتنی
دەگۆڕێت و شتە ڕاست و خراپەکان لێک جیاناکاتەوە، لەڕێگەی ئەمەوە ڕۆبۆتەکە بیرکردنەوەی
دەگۆڕێت و پاش ئەوە بە بڕوای خۆی خەڵکانی ڕەنگ سپی باشتر و قبووڵکراو ترن لە کەسانی
ڕەش پێست.
جگە لەمانە رۆبۆتەکە چەند دەستەواژەیەکی دیکەی بەکارهێناوە
و هێرشی کردۆتە سەر ئەو ئافرەتانەی منداڵەکانیان لەبار دەبەن و بە بکوژ ناوی
بردوون.
لەدوای ئەم حاڵەتە دەستەی پەرەپێدەری ئەم ڕۆبۆتە بەیاننامەیەکیان
بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند" ئەمە کێشەیەکی
باوە کە بەسەر ڕۆبۆتەکەدا هاتووە و مرۆڤایەتی هەمووی یەکسانن و جیاوازیان نییە، ئەمە
هەڵەیەکی تەکنیکییە و ناهێڵین بچێتە نێو کۆمەڵگاوە"
لە کۆتایدا چەندین ئەپدەیت بۆ ئەم ڕۆبۆتە هاتووە تاوەک کێشەکە
لە کۆتایدا چاک بکەن بە سەرکەوتووی.