سێ شت کە لە سەرەتادا بۆ پیاوان دروستکرابوون بەڵام ژنان داگیریان کردن

PM:10:16:17/10/2021

36068 جار خوێندراوەتەوە

ژنان بەوە ناسراون کە کەلوپەل و بابەتی تایبەتیان زۆرە و پیاوانیش بە پێچەوانەوە بەوە ناسراون کە کەمترین پێداویستیان هەیە و سادە و بێ کێشەن، بەڵام لە راستیدا هەندێک لەو شتانەی کە ژنان بەکاری دەهێنن لە سەرەتادا بۆ پیاوان بوون.

لە بابەتێكی ماڵپەڕی "برایت ساید"، باس لە سێ شت کراوە کە لە سەرەتای دروستبوونیاندا لەلایەن پیاوانەوە بەکارهێندراون، بەڵام دواتر ژنان بەکاریانهێناون و خاوەندارێتیەکەیان لە پیاوان سەندۆتەوە، ئەوانیش:

١. سانتی، داهێنراوی بینجامین فرانکلینە و بۆ ئەو سەربازانە دروستی کردوە کە لە جەنگەکاندا برنیدار دەبن لەپێناو وەستانی خوێنی برینی سەربازەکان، بەڵام دواتر لەلایەن پەرستارەکانەوە بەکارهێنرا.

٢. پێڵاوی بن بەرز، سەرەتا لەلایەن سەربازانی فارسەوە بەکاردەهێنرا بۆئەوەی قاچیان باشتر لە زینی ئەسپەکانیان بچەسپێت، بەڵام دواتر ژنانی ئەوروپی بەکاریان هێنا بۆئەوەی باڵایان بەرزتر دەرکەوێت.

٣. جانتای دەستی، سەرەتا پیاوان بەکاریان دەهێنا بۆ هەڵگرتنی پارە و بەپێی کات ژنانیش بەکاریان دەهێنا تا وایلێهات بەتەواوی بووە موڵکی ژنان.