لە دۆزینەوەیەکی زانستی نوێدا، توێژەران ڕایانگەیاند
کە بە سەرکەوتوویی (RNA)
یان لە شانەکانی مامۆسێکی مۆمیاکراو دەرهێناوە، کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە سیبیریا دۆزراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "National Geographic"،
ئەمە یەکەمین دۆزینەوەیە لە جۆری خۆیدا، بەو پێیەی ئەم زنجیرەی RNA کۆنترینن کە تا ئێستا لە هەر جۆرە ئاژەڵێکی
لەناوچوودا دۆزراونەتەوە، ئەم دۆزینەوانە ئاسۆی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە لە جینەکانی ئاژەڵە
کۆنەکان دەکاتەوە.
RNA بنەمایەکی بنەڕەتییە بۆ
دەربڕینی جین و بەرهەمهێنانی پڕۆتین لە زیندەوەرە زیندووەکاندا، بەڵام توێژەران
توانیان RNA لە مامۆسە مۆمیاکراوەکان
دەربهێنن، ئەم دۆزینەوەیە یارمەتی زاناکان دەدات لە تێگەیشتن لە چالاکیی جینەکان لە
شانە کۆنەکاندا، وەک ئەوانەی لە مامۆسەکاندا دەبینرێن، هەروەها تێڕوانینێک دەدات کە
کام جین لە قۆناغە کۆتاییەکانی ژیانی ئاژەڵەکەدا چالاک بووە.
هەرچەندە توێژەران شوێنەواری ئاڕ ئێن ئەی ڤایرۆسییان
لە هەندێک زیندەوەری کۆن دۆزیوەتەوە، بەڵام پشکنینی مۆمیای مامۆسی "یوکا"
هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسی دەرنەخستووە، لە لایەکی دیکەوە توێژەران وردەکاری
نوێیان دەربارەی ژیانی مامۆسەکە ئاشکرا کردووە، ئاماژەیان بە گرژییەکی بەرچاوی
ماسولکەکانی کرد پێش مردنی، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە تووشی فشاری جەستەیی بووە یان
لەلایەن نێچیرەکانەوە هێرشی کراوەتە سەری.
ئەم دۆزینەوە هەنگاوێکی بەرچاوە بەرەو تێگەیشتنێکی
قووڵتر لەوەی کە چۆن ئاژەڵە لەناوچووەکانی وەکو مامۆس، پەرەیان سەندووە و ڕەنگە لە
داهاتوودا ڕێگەی نوێ بۆ تێگەیشتن لە پرۆسەی بۆماوەیی جۆرە لەناوچووەکان بکاتەوە.