دەربارەی تێکچوونی غودەی دەرەقــــی و نیشانەکانی بزانە!

AM:08:22:18/11/2025

11604 جار خوێندراوەتەوە

ڕژێنی غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەیە و دەکەوێتە ناو ملەوە. میتابۆلیزمی لەش ڕێکدەخات بە دەردانی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی کە لە ڕێگەی خوێنەوە دەڕوات بۆ ئەندامە جیاوازەکان
لە بابەتێکی Mayo clinicهاتووە کە ئاماژەی پێکردووە بەم شێوەیەی کاتێک ڕژێنەکە بە باشی کارناکات، یەکێک لە دوو حاڵەت لەوانەیە ڕووبدات:زیادبوونی غودەی دەرەقی (غودەی دەرەقی زۆر چالاک) یان کەمی غودەی دەرەقی (غودەی دەرەقی کەم چالاک).

یەکەم: زیادبوونی غودەی دەرەقی کە نیشانەکانی بریتین لە:

- لێدانی خێرای دڵ.

-زیادبوونی جوڵەی ڕیخۆڵە یان سکچوون.

- زۆر ئارەقکردنەوە.

- لاوازی ماسولکەکان.

- نەخەوتن.

- دەمارگیری و توڕەبوون.

- زیادبوونی ئارەزووی خواردن.

- دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی زۆر کەمدا

چارەسەر:

- بەزۆری چارەسەرکردن بەو دەرمانانە دەست پێدەکات کە چالاکیی ڕژێنەکە کەمدەکاتەوە.



دووەم:نیشانەکانی کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی بریتین لە:

ماندوێتی گشتی.

قەبزی.

وشکبوونەوەی پێست.

ئازاری ماسولکەکان.

هەڵوەرینی قژ.

زیادبوونی کێش.

چارەسەر:

بەزۆری کەمی غودەی دەرەقی بە وەرگرتنی چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی چارەسەر دەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی و باشترکردنی کارەکانی جەستە.