بەدەر لە بەکارهێنانی
دەرمان بۆ چارەسەری بەکتریای گەدە، کۆمەڵێک خۆراک و گژوگیای سروشتی هەن کە
بەکارهێنانیان سوودی هەیە بۆ نەهێشتنی ئەم کێشەیە بەڵام نابنە جێگرەوەی دەرمان بۆ
بنەبڕکردنی بەکتریا.
دکتۆر کامەران رەسوڵ
ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراکئاماژەی بە گرنگترین ئەو خواردنانە کردووە، بەم
جۆرە:
١.هەنگوین: دەمێکە سەلمێنراوە کە هەنگوین توانای لەناو
وبردنی زۆر جۆر بەکتریا و ڤایرۆسی هەیە و سەمێنراوە کە دەتوانێت ئەو بەکتریایانە
نەهێڵێت کە بەرگرییان بە ئەنتی بایۆتێک پەیدا کردووە، هەروەها سوودی تری هەیە بۆ
نەهێشتنی ئازاری گەددە و دڵەکزێ و قورحە و دڵ تێکەڵهاتن و نیشانەکانی تری ئەم
بەکتریا، دەکرێت ڕۆژانە سێ جار کاتژمێرێك پێش نانخواردن بخورێت.
٢.زەیتی زەیتوون: کاریگەری لە خۆپاراستن و چارەسەری
بەکتریای گەددە هەیە، هەروەها ڕێگری دەکات لە قورحەی گەدە بە هۆی بەکتریای گەدەوە.
٣.گژوگیای عرق السوس: یارمەتی ڕێگریکردن دەدات لەوەی
بەکتریاکە بە دیواری گەدەوە بنووسێت و تووشی هەوکردن و برینی بکات.
٤.ئەلۆڤیرا : زەیتی ئەلۆڤێرا یان گەڵاکانی یارمەتی وەستانی
گەشەی بەکتریای گەدە دەدەن، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس دوای
تووشبوون بە بەکتریاکە.
٥.پڕۆبایۆتێک: کە بریتین لە بەکتریای بەسوود و بە شێوەی
تەواوکەری خۆراکی هەن، هەروەها لە هەندێک خۆراک هەیە وەک ماست.
٦.چای سەوز: یارمەتی نەهێشتنی بەکتریای گەددە و
کەمکردنەوەی گەشەکردنی بەکتریاکە دەدات.
٧.سیر: یارمەتی لەناوبردنی بەکتریای گەددە دەدات بە هۆی
بوونی تایبەتمەندی دژەبەکتریاوە.
٨.بڕۆکلی: گەڵا چەکرەکانی بڕۆکلی یارمەتی لە ناوبردن و
نەهێشتنی گەشەی بەکتریای گەددە دەدات.
٩.هەندێك گژوگیای تر کە ڕەنگە سوودیان زۆر بێت لە نەهێشتنی
بەکتریای گەددە یان نیشانەکانی وەک: زەنجەبیل، زەردەچەوە، گیراوەی تووتڕکی سروشتی،
جاترە، گوڵەبەیبوون، شمڵی، بیبەری توند بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ
سەلماندنیان.