بۆچی لە زستاندا زیاتر هەست بە برسێتی دەکەیت؟

PM:02:54:16/11/2025

1916 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما بەشێکی زۆری خەڵکی زیاتر هەست بە برسێتی دەکەن ئەمەش وایان لێدەکات کالۆری زیاتر لە ئاسایی بخۆن و کێشیان زیاد ببێت.

بە وتەی دکتۆر کریستاڵ وایلی لە کۆمپانیای زاڤا ئاماژە بەوە دەکات هۆکاری زانستی لە پشت زیادبوونی ئارەزووی خواردن لە سەرمادا هەیە، دەڵێت "جەستەمان زیاتر کاردەکات کاتێک پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ بەدەستهێنانی وزەی زیاتر بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوەکیمان، ئەمەش ئارەزووی خواردن زیاد دەکات"

کەمبوونەوەی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی سیرۆتۆنین و دۆپامین، کە گواستەرە دەمارییەکانن کە باری دەروونی ڕێکدەخەن، ئەمەش مەیلی ماندوێتی و توڕەبوون و تێکچوونی سۆزداری وەرزی زیاد دەکات، کاربۆهیدراتەکان یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی سیرۆتۆنین دەدەن، هەر بۆیە زۆرجار ئارەزووی نان و مەعکەرۆنی و شوکولاتە دەکەین لە کەشوهەوای سارددا.

هەروەها هۆرمۆنەکان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن، هۆرمۆنی برسێتی بەرز دەبێتەوە، لەکاتێکدا هۆرمۆنی تێربوون لەوانەیە کەم ببێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ تێکچوونی خەو یان کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی.

جێگەی باسە سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکان، وەرزی زستان لە کۆمەڵێک کەس بە تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە ئه‌مه‌ش پاڵ به‌ هه‌ندێ که‌سه‌وه‌ ده‌نێت زیاتر په‌نا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەک نەستەله و ئیشی هەویر.