زانایان: پڕۆتینێک یارمەتی مرۆڤ دەدات سەدان ساڵ بژی

PM:02:26:16/11/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

زانایان دەڵێن، ئەوانەی تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ تێپەڕیوە رێژەیەکی بەرزی ئەو پڕۆتینەیان هەیە و پرۆتینی CIRBP پەیوەندی بە باشترکردنی میکانیزمی چاککردنەوەیDNA هەیە و ئەم پڕۆتینە یارمەتیی جۆرە نەهەنگێک دەدات نزیکەی ٢٠٠ساڵ بژی.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە پرۆتینێک کە بە (سی ئای ئاڕ بی پی) ناسراوە، و دەتوانێت تەمەنی مرۆڤ درێژبکات و پرۆسەی پیربوونی خاوبکاتەوە.

دەشڵێت، کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە١٠٠ساڵ تێپەڕیوە رێژەیەکی بەرزی ئەو پڕۆتنە لە خانەکانی جەستەیاندا هەیە.