توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کاریگەری
وەرزشکردن لەسەر تەندروستی دڵ جیاوازە لە نێوان ڕەگەزەکاندا. پیاوان بۆ بەدەستهێنانی
هەمان سوودە تەندروستییەکان پێویستە دوو ئەوەندەی ژنان بەشداری چالاکیی جەستەیی بکەن.
لە ماڵپەڕی "Science Alert"
بڵاوکراوەتەوە، توێژینەوەکە زیاتر لە ٨٥ هەزار کەسی تێدابووە کە تەمەنیان لەنێوان ٣٧
بۆ ٧٣ ساڵدا بووە، ئەو ژنانەی هەفتانە نزیکەی چوار کاتژمێر وەرزشی مامناوەند تا بەزر
دەکەن وەک ڕۆیشتنێکی خێرا، ڕاکردن، پاسکیلسواری، سەماکردن، مەترسی تووشبوونیان بە
نەخۆشی دڵ بەڕێژەی نزیکەی ٣٠% کەمدەکاتەوە.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، پیاوان پێویستیان
بە نزیکەی نۆ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا هەیە لە هەمان جۆری وەرزشکردن بۆ ئەوەی هەمان سوود
بەدەستبهێنن.
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکارەکەی لە جیاوازییە
بایۆلۆژییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت دیارترینیان بەرزبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجینە لە
خانماندا، ئەمەش یارمەتی جەستە دەدات بە شێوەیەکی کاراتر چەوری لە کاتی وەرزشکردندا
بسوتێنێت و زیاتر خوێنبەرەکان بپارێزێت.
سەرەڕای جیاوازی ڕەگەزی، توێژینەوەکە پشتڕاستی
دەکاتەوە کە زیادبوونی چالاکیی جەستەیی سوودی بۆ هەموو کەسێک هەیە، تا هەفتانە کاتێکی
زیاتر بۆ وەرزشکردن بەسەر بەریت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بۆ هەردوو ڕەگەز
کەمتر دەبێتەوە.