پزیشکێکی چاو ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر کەس لە
وەرزی پایزدا تووشی زیادبوونی فشاری چاو دەبن.
دکتۆر سینۆ گوزیێڤ پزیشکی چاو، هۆشداری دەدات لەوەی
وەرزی پایز گرژبوونی چاو زیاد دەکات و زۆرجار نیشانەکانی سەرەتای نەخۆشییە مەترسیدارەکانی
چاو وەکو گلوکۆما و ئاوی سپی چاو دەردەخات.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژگاری کورت
و زۆربوونی تەم و باران و کەمبوونەوەی ڕووناکی سروشتی لەم وەرزەدا هەموویان هۆکارن
بۆ ئەوەی چاوەکان بە زەحمەت کاربکەن، ئەمەش کێشە شاراوەکانی بینین توندتر دەکات.
گوزیێڤ ڕوونی کردەوە کە گلوکۆما دەبێتە هۆی زیادبوونی
پەستانی ناو چاو و وردە وردە زیان بە دەماری بینین دەگەیەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی
مەودای بینین بەبێ ئەوەی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا نیشانەیەکی بەرچاو دەربکەوێت، بەڵام
وەرزی پایز ئەم گۆڕانکاریانە زیاتر هەست پێدەکرێت، کەسەکە زیاتر هەست بە
ماندووبوونی چاوەکانی دەکات یان تووشی سەرئێشە دەبێت و فشار لە پشتی چاوەکانییەوە
زیاتر دەبێت.
پزیشکەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕووناکی تەمومژاوی
پاییز ئازاری ئەو کەسانە زیاتر دەکات کە ئاوی سپی چاویان هەیە، چونکە چاوەکان دەبێت
زیاتر تەرکیز بکەن بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر وردەکارییەکان بێت.
گوزیڤ ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە لە وەرزی پایزدا
پشکنینی چاو بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بکرێت، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی
٤٠ ساڵەوەیە یان ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە هەروەها پێشنیاری پاراستنی چاوەکان
دەکات لە با و سەرما بە بەکارهێنانی چاویلکەی پارێزەر و و پاراستنی ڕووناکییەکی پێویست
لەکاتی خوێندنەوە یان کارکردن و خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و Cو E و زینک و ئۆمیگا ٣ بۆ پاڵپشتی
تەندروستی چاو.