بەپێی زۆربەی پسۆڕانی بواری خۆراک خواردنەوەی ئاو دوای هەستان لە خەو
چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت.
ماڵپەڕی"healthline"، لەبابەتێکی تەندروستیدا چەند سوودێکی
خواردنی ئاوی لە بەیانیاندا باس کردووە، بەم جۆرە:
١. خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا و دوای هەستان
لەخەو جەستەت لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
٢. خواردنەوەی یەک پەرداخ ئاو پێش نانی بەیانی
وەرگرتنی کالۆری کەم دەکاتەوە بە درێژایی رۆژەکە..
٣. خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا پرۆسەی کێش
کەمکردنەوە خێرا دەکات.
٤. پەرە بە فرمانەکانی مێشک دەدات.
٥. خواردنەوەی ئاو پێش خواردنی نانی بەیانی یارمەتی
دەرکردنی ژەهرەکان دەکات و پەرە بە تەندروستی پێشت دەدات.
٦. خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیاندا باشترین شتە
ئەنجامی بدەیت.
٧. خواردنەوەی ئاو لە بەیانیادا چووستی و چالاکی
جەستە پەرە پێدەدات.