کەمی بایۆتین چی لە جەستە دەکات؟

PM:12:52:04/11/2025

3332 جار خوێندراوەتەوە

بایۆتین( ڤیتامین( B7ڤیتامینێکە کە لە خواردنەکانی وەک هێلکە، شیر و مۆزدا دەست دەکەوێت، کەمی بایۆتین دەتوانێت ببێتە هۆکاری تەنکبوونەوەی قژ و هەوکردنی پێست.

بەپێی ماڵپەڕی "هێڵس ڵاین" زۆربەی کەس پێیان وایە کە بایۆتین دەتوانن لە ژەمە خواردنە تەندروستەکانەوە وەربگرن، بەڵام زۆرێکی تر دەڵێن کە وەرگرتنی زیاتری بایۆتین یارمەتی هاوسەنگکردنی شەکری خوێن دەدات و قژ و پێست و نینۆکەکان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا یارمەتی ژنی دووگیان دەدات کە منداڵێکی تەندروستتر یان ببێت.

ئایا چەند بڕ لە بایۆتین بەسە؟

کەسێکی پێگەیشتوو پێویستی بە ٣٠ بۆ ١٠٠ میلیگرام بایۆتین هەیە لە رۆژێکدا.

بایۆتین و نەخۆشی شەکرە:

هەندێک توێژینەوە دەریانخستووە، کە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە لەوانەیە سوود لە حەبی بایۆتین وەربگرن بۆ هاوسەنگی کردنی گلوکۆزی جەستەیان.

بایۆتین و تەندروستی قژ، پێست و نینۆک:

کەمی بایۆتین حاڵەتێکی دەگمەنە، بەڵام کەمییەکەی دەبێتە هۆی لەدەستدانی قژ و هەوکردنی پێست.

سەڕچاوە سروشتییەکانی دەستکەوتنی بایۆتین:

زەردێنەی هێلکە:

حەواسڵ، وەک( جگەر و گورچیلە)

چەرەساتەکان

بەرهەمە پاقلەمەنییەکان

کەلەرمم

مۆز

قارچک