پیاوێک بەهۆی هەڵەیەکی سادەوە ٥٠٠ هەزار دۆلار دەباتەوە

PM:12:54:03/11/2025

2640 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی ویلایەتی ئۆهایۆ بەهۆی هەڵەیەکی سادەوە بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار دەباتەوە.

یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ بڵاویکردووەتەوە، سەرەتا پیاوەکە بووە بە براوەی بلیتێکی ٥٠ دۆلاری چووە سەردانی دوکانەکە بکات بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بۆی دەردەکەوێت بلیتەکەی لە ماڵەوە بەجێهێشتووە، پیاوەکە لەبری ئەوەی بگەڕێتەوە، بڕیاریدا هیچ کاتێک بەفیڕۆ نەدات و بلیتێکی دیکە بۆ هەمان تیروپشکی خێرا بکڕێت.

پیاوەکە بلیتە نوێیەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی پشکنی و سەری سوڕما کاتێک بۆی دەرکەوت بووە بە براوەی خەڵاتێک بە بەهای ٥٠٠ هەزار دۆلار.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگاکە باسی لەوە کرد کە پلانی هەیە چی لە خەڵاتەکە بکات ئەمەش بریتییە لە دانەوەی قەرزی خانووبەرەکەی و کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێ و لە هەمووی گرنگتر کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردنی بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات.