رۆژانە نیو کاتژمێر وەرزشکردن چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

PM:01:42:03/11/2025

1648 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکی رووسی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنجامدانی نیو کاتژمێر چالاکی رۆژانە جەستە و دەروون دەپارێزێت.

دکتۆر ستانیسلاڤ سوداکۆڤ پسپۆڕی دڵ و خوێنبەرەکان ئاماژە بەوە دەکات کە شێوازی ژیانێکی چالاک یارمەتی کەسەکە دەدات بۆ پاراستنی تەندروستییەکی باش.

ڕێکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕۆژانە لانیکەم ٣٠ خولەک چالاکیی جەستەیی ئەنجام بدرێت.

ئەو پزیشکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامدانی نیو کاتژمێر چالاکی رۆژانە بۆ تەندروستی زۆر گرنگە و چەندین کاریگەری ئەرێنی هەیە وەک:

١. کۆنتڕۆڵکردنی کێش و ئاستی شەکری خوێن بەتایبەت بۆ تووشبووانی شەکرە.

٢. پاراستن و دابەزاندنی پەستانی خوێن.

٣. بەرەوپێشبردنی تەندروستی ماسولکە و ئێسک.

٤. کۆنتڕۆڵکردنی فشاری دەروونی و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی.

٥. باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.